ساڵێک بوومەلەرزەیەک لە پێنجوێندا کەوت...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1440 مشاهده
ساڵێک بوومەلەرزەیەک لە پێنجوێندا کەوت، کابرایەکی ترسنۆک بە پیاوێکی گەورەی وت: ڕەنگە لە بوومەلەرزەکە زۆر ترسابێتی و لەرزیبێتی؟ کابرا وتی: بەڵێ، بەڵام زەوییەکە لە منیش و لە تۆیش زیاتر ترسا و لەرزی.