ئەحمەد بەگی فەتاح بەگی ئەرازی، پیاوێکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1170 مشاهده

ئەحمەد بەگی فەتاح بەگی ئەرازی، پیاوێکی بۆشناخ و بە دەمار بوو، بە پێچەوانەی ئەوەوە فەتاح بەگی باوکی پیاوێکی ساویلکە و بێ دەمار بوو. ڕۆژێک ئەحمەد بەگ ئەڵێ: بابە! ئاخر تۆ بۆ چی وا لەگەڵ هەموو کەسێکا هەڵسوکەوت ئەکەیت و خۆت ئەکەی بە هاوشانی هەموو کەس؟ ئاخۆ تۆ نازانی من کوڕی تۆم؟! باوکیشی ئەڵێ: ڕۆڵە! من ئەزانم تۆ کوڕی منی، بەڵام تۆ نازانی کە من باوکی تۆم!