کابرایەکی موکری لەگەڵ ژنەکەیا دانیشتبوون...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1660 مشاهده
کابرایەکی موکری لەگەڵ ژنەکەیا دانیشتبوون لە گوێ ئاگردانەکەیاندا، کلووی بەفر ئەهاتە خوارەوە، دوو چیلکەیان کردبووەوە بە ئاگر و کزۆڵەیان کردبوو لە بەریا. ژنەکە لە پیاوەکەی پرسی: ئەرێ پیاوەکە! ئێمە باش ڕائەبوێرین یا عەزیزخانی سەردار؟ پیاوەکەش پێی وت: ژنەکە! عەزیز خان چاک ئەخوا، بەڵام ئێمە چاک ئەکەین! وەڵامەکەی دوو سووچی هەیە.