خاکی کوردستان فەرشی ڕەنگینە

از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  695 مشاهده
خاکی کوردستان فەرشی ڕەنگینە
بەڵام ئەوەندە پێی لێنراوە
ئەم هەموو نەخشە وردە شیرینە
بە پێ لێنانی دوژمن پوواوە
ڕەنگی نوێی تەنیا ئەبێ خوێناو بێ
تاڵی چنینیش برژانگی چاو بێ