نرکەی ڕاپەڕین دڵی بزوانم

از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  648 مشاهده
نرکەی ڕاپەڕین دڵی بزوانم
گڕی ئازادی جەرگی سووتانم
هەر بەو دەنگەوە ملی ڕێ ئەگرم
یا ئازاد ئەبم یا لە ڕێ ئەمرم
ئاگری عەشقی ئازادیی خاکە
گڕی بەردایە ئەم دڵە پاکە