هەژار با ژینت هەر تێکۆشان بێ

از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  1203 مشاهده
هەژار با ژینت هەر تێکۆشان بێ
بۆ گەل گیانی خۆت لە لا هەرزان بێ
هەوڵت بۆ کورد و بۆ کوردستان بێ
«گەر لەکیست چێ بەم تێکۆشانە»
«تەنیا نەبوونی و کۆتی گرانە»
کەوتوومە ڕێگا لەگەڵ کاروانا
پاداشتم ناوێ لە تێکۆشانا
تا دڵ لێ بدا و خوێنم تیا مابێ
بۆ کورد ژیانم هەر ئەبێ وا بێ
بە سووتاننم ڕێگە ڕۆشن بێ
با ئاگر بەشی ئەم لەشەی من بێ