تا مناڵێ ببینم بێنەوا بێ

از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  729 مشاهده
تا مناڵێ ببینم بێنەوا بێ
هەڵبزڕکاو وەک گوڵی ژاکاو وا بێ
تا ئافرەتی هەژار و بێدەرەتان
هەڵکڕووزا گەردنکەچ و ڕسوا بێ
لەگەڵ خەندە هەمیشە دوژمن ئەبم
لەگەڵ خەفەت هەر دەست لە گەردن ئەبم