ژین لە لای دڵسۆز هەر تێکۆشانە
از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
1356 مشاهده
ژین لە لای دڵسۆز هەر تێکۆشانە
هەوڵە بۆ خاکی ئەم کوردستانە
خۆزگە ئەندازەی ژیان و تەمەن
تێکۆشان بووایە بۆ خاکی وەتەن
«ئاخۆ تەمەنی کام دڵسۆزی کورد»
«لە چوار پێنج ساڵێ تێپەڕی ئەکەرد!»