هەرچیم کردووە لێی پەشیمان نیم
از کتاب:
گوڵاڵە سوورە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
1356 مشاهده
هەرچیم کردووە لێی پەشیمان نیم
هەر زوو ئەمزانی وا هەژار ئەبم
لەگەڵ خەباتا من بێ پەیمان نیم
ئەمزانی تووشی سەد جەخار ئەبم
چونکە لە لای من تەنیا قوربانی
بە ژین ئەبەخشێ ڕووناکی و جوانی