کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 2 دقیقه  819 مشاهده
قەڵاتی کەرکووک لەجێی جەرمەنە
نیشتەنی کۆنی خێڵی کرمەنە
لە پشت و نەوەی کوردی گەورەنە
زوانی ئێستەی فەیلی و لوڕەنە
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
دڵ سووتاویانە، هەرچی کورد هەنە
***
نەمردشخصی ئەووەل بینای کردووە
بەر لە بابل تیا حوکمی کردووە
لەپێش نووح بۆ گەل دەستووری کردووە
زانای ستارەی کەشف کردووە
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
***
دوو ساڵ کەیکاوس لە ناوی دانیشت
ناو شاری ڕێکخست بەکونج و بەخشت
دەوری ئاوا کرد بەباغ و بەکشت
ناوی نا کەی کوردمکان ئینجا لێی ڕۆیشت
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
***
سەرلەنوێ تازەی کرد دارای گەورە
شوورەی لێ کێشا دەورە بەدەورە
کوردی ئەستەخریمکان هێنایە ئەورە
ئاتەشگەدەکەی ئێستاش وەک کەورە
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
***
دوای جەنگیز، گرتی باوە ئەردەلان
حوکمداریی خۆی تیایا دامەزران
بەناوی خۆی سکەی لێداو لێی چووان
لە خوتبەی جومعە ناوی خووندران
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
لێ وەرگیراوی ئەم تەئریخانە
تەبەریشخص و ئاساری هۆریتیشخص یانە
ساڵنامەی سێ سەدە و دەیی تورکانە
کتێبی دکتۆر فریجیشخص ئەڵمانە
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە