هۆ جگەر خوێن

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  1541 مشاهده
فەنن و زانینت ئەسەل بەرزبوونەوە و سەرکەوتنە
گەل کە نادان بوو بەشی دیلی و وێڵی و مردنە
ڕێگەیی ڕاهی قوتابخانە و دەبیرستانی گەل
ڕێگەیی ڕزگارییە و، ڕێگا بەهیوا بردنە
چارەیی زانین و زانستی، کە پێک بێ زوو بەزوو
هۆ جگەر برژاو کوڵینی گەل لەزەڕ پڕکردنە
زەڕ بەکۆشش دێتە دەس، گورجی و دەسوبردی دەوێ
هەر کەسێ کاری چ بێ، لەو کارە چاتر کردنە
بۆ تەوانا تێ کۆشێ گشت و خرید و کارگەری
گشت لەگەڵ یێکدی تەبابوونە و فەڕی یێک ویستنە
بۆ تەبایی هەربڵێن مامۆستایان دەم بەدەم
کار ئەکا گەوایی ئەمە تەلقینی مردووکردنە
هۆ ئەسیریتخلص گەرچی وەک چیرۆکە هەڵبەستت وەلێ
بەندی دەستوورە بەکارهێنانی کورد سەرخستنە