شیری بڕندە قەڵەمە

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  764 مشاهده
لە غەمت ڕۆڵە ئەوا ناخۆشیی بچکەم وەرەمە
جگەرم خوێنە، دڵم خانەیی دەرد و ئەلەمە
بۆتە خولیا لە سەرم، گەر لە سەرم دەن بەکوتەک
بیری تۆ هەر لەسەرە، چارەیی دەردت لە دەمە
لە چ دەورێکە بزانە بەشەری ڕوویی زەمین
تا بەکەی هەر لەسەرت بێ پەت و نێڵە و کەڵەمە
ئەوە وا ڕەهبەرتە دوژمنی میللەتتە
باوەڕت وایە کە قوتبە، لە حەقیقەت سەنەمە
هەرچی زانایێ کە باوەڕکەرە بەو جۆرە کەسە
ئەوە کابووسی موسڵمانە، بەڕاستی شەوەمە
گەرچی بەدبینەکەت ئیسلامە لە چاوی خواری
ئەوە وتەی چاکە کە دەیڵێ بەتۆ لەفزی عەجەمە
کەسی من پارە پەیاکە ببە خاوەن زەڕ و زیو
ئەوی ئەمڕۆکە بەکارت بێ، بەڕاستی درەمە
چارەیی دەردی تۆ عیلمە، دەبکۆشە شەو و ڕۆژ
لەم زەمانە بەخوا شیری بڕندە قەڵەمە
خۆشەویستی وەتەنی دوێنێ پەیامی هێنا
بۆ سەنایع ئەوە بۆ لەندەن ئەچێ کاکە حەمە
بەمە کەیف خۆش و گەش و شاد و ئومێدم چا بوو
بۆ بڵندیی گەلی کوردی، ئەمە ئەووەڵ قەدەمە
پێک دی هیواکەت ئەسیریتخلص، دەمێ ئارامت بێ
لە خوا مەبڕە ئومێدت، ئەوە خاوەن کەرەمە