بەخێرهاتنی ۆەشید عالی گەیلانی

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  857 مشاهده
هەرکە بۆ ناو قەومی کورد هاتی بەمیوانی ئەتوو
ئیلتیفاتت هێندە زۆر بوو، ئارەزوویان گشتی بوو
ئەی وەزیری موحتەرەم، ئەی سەروەر ئەی نامدار
عەدلە نیشانەو شیعارت، چاکە لێتان بۆتە خوو
کورد کە نۆسەد ساڵە ڕەبتی خانەدانی ئێوەیە
ئیمڕۆ زیاتر موخلیسن چونکە لەتۆیان دیوە ڕوو
چونکە مەیلی چاکە ئەکەی حوککامتان عادیلن
باوجوود حوککامی کەرکووک ڕازین لێیان گەل هەموو
چاوەنۆڕی فەیزی لوتفی تۆ ئەکەن لەم ڕۆژە وەک
هەروەکوو باران دەسا بێت ئەمری شەریفت، دە زوو
چەژنە پیرۆزەی جەنابتی بەناوی قەومی کورد
ئەی وەزیری سەربڵند و زۆر زۆر بژی لەو پایەیە توو
موخلیسی دەرگاهی گەیلان ئەسیریتخلص بانگ بکە
چاوەڕێی فەیزین لەتۆ، هیممەت بکە گەیلانی زوو