ستایشی بابە عەلی بەرزنجی

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  992 مشاهده
ئەی نەوڕەسی غونچەی ڕەزو باغی گەلی کوردان
هیوای دڵ و وەی موفتەخەری قەیرەو و لاوان
ئەی ساحیبی فیکری حیکەمی و کەللەیی پڕ هۆش
ئەی دائیرەیی مەرکەزی موڵکی شەهی بابان
ئەی تازە نەمامی چەمی شیرینی سمایل
ئەی لالەیی بەڕڕاق و گەشی چیمەنی عەدنان
ئەی نوتفەیی پاکیز و گوزیدەی شەهی مووسڵ
ئەی ڕۆڵەیی قۆچاخی عەلی شێری یەزدان
ئەی تەرزی درەختی تەڕ و سەبزینی حوسەینی
ئەی عەرعەری دەسنێژ و وەچی دوانزە ئیمامان
ئەی گەوهەری بیزەرخ لە بەرزنجەیی یەکتا
ئەی باعیسی ژین و ئەمەلی گەورەیی کوردان
پێی ناوێ بکا مەدحت ئەسیریتخلص، وەکو ڕۆژی
ئەی سەروەری گەل، بابە عەلیی مەنبەعی عیرفان