کووسی

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  873 مشاهده
مەژنەوە باسی کەیومەرثشخص و کەیانشخص و یەزدیجوردشخصم
بژنەوە تەئریخی باپیرت سولالەی کوردی گورد
تۆ گەلێ بووی نیشتەیی دەشتی عێراقی لای جەنووب
دوور لەشەڕ، بێ فیتنە وو ئازادە وو سەربەست و گرد
خێڵی کلدانی کە هاتن وەحشییانە و پڕ نیفاق
هەندێکی بۆ پێشی کووهـ و پشتی کووهـ چوو خزمی کورد
هیچ نەبوو بوون سەرفرۆیی ئێرانییان، مان سەربەخۆ
پاڵەوانیان پێ وتن بەزوانی خۆیان یەعنی گورد
بۆ ئەرارات هێندێکی چوو لورد هەو تەسلیمی بوو
لورد بە گیان وت بەمان بەزوانی خۆیان یەعنی کورد
تێکەڵی هتتیت و فارس لورد بووە فەرقی زوان
یا نەخۆ یەکبوو زوانی کووسیی باپیری کورد
چەن عەتیقەی پێشی کلدانی لەجێی تۆ کەوتە دەر
ئەی ئەسیریتخلص دیارە زۆر سەرکەوتووە زوو خێڵی کورد