جەمال بەگ بابان
از کتاب:
            دیوانی ئەسیری
        اثر:
                اسیری (1895-1962)
        
             1 دقیقه
             1405 مشاهده
        
        
    ئەی وەزیری بەعیلم و فەن هوشیار
تۆی لە بابان مونەووەر و سەردار
هەرچی تەنگانە بێتە بەر وزەرا
حەللی ئیشکالیان ئەکەی تۆ چار
پیاوەتی ناوتی بەرز و باڵا کرد
نایەوێ چاپ و بانگ و ئاواز و جاڕ
زۆر کەسانێ لە سایەتان بەرز بوون
وەختە وابن لەگەڵ خۆتان هەموار
کردەو و چاکەتان بنووسم گشت
نایگرێ دەفتەر و پەڕەی تۆمار
فەخر ئەکەن گشت بەعیلم و پایەیی تۆ
گوردی کرمانج و کوردەوەندی لار
گەورەیی چاکە و بەخش و کەڵکە
نەک زەبر دەستیو و گیان ئازار
گەر جەمال بەگ بنووسێ نێودێڕێ
بۆ کەسێ چاترە لە سەد خەروار
شاعیری کوردی هۆ ئەسیریتخلص دەی
بۆ بەبانیش بنووسە زوو ئاسار