جەژنە پیرۆزەی نەورۆز

از کتاب:
دیوانی ئەسیری
اثر:
اسیری (1895-1962)
 1 دقیقه  1271 مشاهده
پیرۆز بێ جەژنی تۆ ئەی کوردی گوردی باوەفا
سەد جەژنی وا بدینی بەدڵخۆشی وو سەفا
دەستی موبارەکت بدە لەم ڕۆژە بیگوشم
ئەم ڕۆژە ڕۆژی هۆگرییە و ئاشتی وو تەبا
ئەم ڕۆژە ڕۆژی شادی وو جەژنی برایمە
پەیغامبەرێکی کورد بوو لە ئاسوور و نەینەوا
ئەم ڕۆژە ڕۆژی کۆمەڵ و بەزم و زەماوەنە
ئەم ڕۆژە دەسگوشین و وتەی خۆشی مەرحەبا
لاوان بەڕۆژهەڵاتی کوردی لە گەشت و کەیف
پیران لە نوێژ و تاعەت و ئەمری خوا
پەیمانێ بێت و ئەلەم ڕۆژە گەر گرێ درێ
لاوی گرێدەری بەئەواتی دڵی ئەگا
جەژنی هیوایی گەل بێ ئەسیریتخلص بەدڵ دەڵێ
پیرۆز بێ جەژنی تۆ ئەی کوردی گوردی باوەفا