غەریب

از کتاب:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
اثر:
معروف آغایی (1966-1998)
 1 دقیقه  1331 مشاهده
ناتناسم نا،
هەرچەند وەکوو هەناسەی و
دە ڕۆح و گیانم خزیوی.
 
بە تۆ نامۆم
هەرچەند وەک خۆم
لە ئاوێنەی ڕووبەڕوومدا ڕاوەستاوی.
 
بۆ تۆ دەگریم،
–ئەی شاعیرە غەمبارەکە–
بۆ بە چارەنووسی منا گرێ دراوی؟