بۆ کۆچی باوکم

از کتاب:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
اثر:
معروف آغایی (1966-1998)
 1 دقیقه  5870 مشاهده
بەر پەنجەرە، دەست بە ئەژنۆ، سەر لەسەر دەست،
گوێم بۆ ئاهەنگی دیداری باران و خاک ڕاداشتووە.
 
چەند دڵۆپێک بە گۆنامدا دەڕژێتە خوار؛
دڵۆپەی باران!؟
نا بابە گیان،
ئەوە یادی مەرگی تۆیە
ئەمنیشی خستۆتە گریان.