یاد

از کتاب:
گەشەی ئەوین
اثر:
ژیلا حسینی (1964-1996)
 1 دقیقه  774 مشاهده
کاتێ بەرخۆلەی ناسکی یادەکانت
ڕەنگ بزرکاو
لە تاو گورگە شەوێی دووری
ئەچێتەوە نێو باوەشی هەستەکانم
مەمکەی حەز و تاسەم ئەمژێ...
هێدی و هێمن ئەبێتەوە ژانەکانم
بۆیە هەزار ئەوەندەی تر
شەوانی دووری و تەنیایی
وەکوو شەوە لەسەر سنگم یاری بکەن
وەکوو دووپشک پێمەوە دەن
هێشتا یاد و خۆشەویستیت لە دڵمدا
شیرین و شیرینتر ئەبێت
لە ئاسمانی تاسە و خەمدا
گوڵئەستێرەی خۆشەویستی لەدایک ئەبێت