قوربان جەژنەکەی قوربانەن ئیمڕۆ

از کتاب:
دیوانی عارف عورفی
اثر:
عارف عرفی (1896-1961)
 2 دقیقه  522 مشاهده
قوربان جەژنەکەی قوربانەن ئیمڕۆ
ڕۆژی قوربانی قوربانەن ئیمڕۆ
نیگای مەرحەمەت پەی دەردەداران
پەرێ زامی دڵ دەرمانەن ئیمڕۆ
لافاوی دەردی دووری نەوخاڵان
سەرچاوەی چاوم سەیلانەن ئیمڕۆ
جەژنەکەی قوربان پەی ئازادییەن
نۆرەی وەسڵەکەی یارانەن ئیمڕۆ
سەرگۆنای ئاڵی ڕووی نەوجەوانان
فێنکی دڵەی پیرانەن ئیمڕۆ
عەفوی گوناهان لەڕووی مەرحەمەت
قوربان ئینتیزار فەرمانەن ئیمڕۆ
بە گیانت قەسەم لەجێی قوربانی
دەم وە دەم سیەهخاڵانەن ئیمڕۆ
عەفوو یا کوشتن نەماندەن تاقەت
هەر دوو پەرێ من ئیحسانەن ئیمڕۆ
لە جەوری دەستی دەوری نابەکار
مەشغووڵی دەورەی دەورانەن ئیمڕۆ
لەلایێ بەزمە لەلایێ زرمە
شین و شەپۆڕی باوانەن ئیمڕۆ
چەند وردەخاڵی نەونەمامی نەو
سەرلێشێواوی زەمانەن ئیمڕۆ
تیرەکەی ئەجەل پەی کیای گیانیان
دوور ەوتووی قەوم و خوێشانەن ئیمڕۆ
یاران لە دووری باڵای ئازیزان
گشتی بێ تاب و تاوانەن ئیمڕۆ
زۆرخانەی بە کەس بێکەس مایەوە
وەک تاقی کیسرا وێرانەن ئیمڕۆ
زۆر باڵای جوانی بە ئاڵا وێنە
ژێر خاکی سیا پەنهانەن ئیمڕۆ
جووتە دڵداری یەک نەگەیشتوو
لەیەک دوورکەوتووی نەمانەن ئیمڕۆ
عارفتخلصی بێکەس کەس لێی نەپرسی
مەردەن نەمەردەن یا مانەن ئیمڕۆ