5- ئامڕازی کردنە گەل (أداة الجمع)
از کتاب:
زمانی یەکگرتووی کوردی
اثر:
جمال نبز (1933-2018)
2 دقیقه
76 مشاهده
ئامڕازی کردنە گەل، لە هەردوو شێوەکەدا، لە بنەڕەتدا «ـان an-»ە . بۆ وێنە: «کوڕ» تاکە و «کوڕان» گەلە. تەنیا ئەوە هەیە؛ ئەو ئامڕازە لە شێوەی نێوەڕاستدا ناگۆڕێ. بەڵام لە هی ژووروودا دەگۆڕێ.
لە شێوەی ژووروودا و بەتایبەتی لە دۆخی خستنە پاڵ (اضافةعربی)دا دەبێتە «ێن ên» یا «ێت êt» (لە زاراوای بادینانیدا) یا «ێد êd» (لە زاراوای کوردەکانی سۆڤێتدا). بۆ وێنە، دەگوترێ: «کوڕێن من kurên min» یا «کوڕێت من kurêt min» یا «کوڕێد من kurêd min».
جا لەبەر ئەوەی ئەم دەستوورە لە زاراواکانی شێوەی کرمانجیی ژووروودا؛ یەک نییە و بە سێ جۆری «ێن ên»، «ێت êt»، «ێد êd» بە کار دەبرێ؛ هەرەوەها لەڕووی ڕێزمانەوە هیچ هاسانییەک یا پێویستییەک پێشکەش ناکا، دیارە دەست لێ بەردانی؛ لە زمانی ئەدەبیدا باشترە.