لەگەڵ شەپۆلەکانا

از کتاب:
دیوانی کاکەی فەلاح
اثر:
کاکه‌ی فلاح (1928-1990)
 1 دقیقه  563 مشاهده
ئەی زستانی کڕێوە و تۆف!
سەرما و سۆڵەی بەئاخ و ئۆف
پێم بڵێ چیت لێمان ئەوێ؟!
بۆ وەیشومەی تۆ ناخەوێ؟
لەو ڕۆژەوە کە خەزانە
بەو دڕکی گەڵاڕێزانە
دڵی گەڵا و گوڵ ئەشکێ
بولبول خوێنی لێ ئەتکێ
ئاسمانی بەرزی دڵ سووتاو
بە خوڕ فرمێسکی دێ لە چاو
بوو حاڵی سەر زەوی ئەگری
بە لێزمەی بارانی هەوری