ئەم شەو پیاڵەی مەی تەواو پڕ ئەکەم

از کتاب:
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
اثر:
احمد شالی (1924-1977)
 1 دقیقه  73 مشاهده
ئەم شەو پیاڵەی مەی تەواو پڕ ئەکەم
خۆم بە پێکێ دووان مەست و شڕ ئەکەم
هەر سێ تەڵاقی عەقڵ و دین ئەدەم
ئەوسا کچی ڕەز مارەبڕ ئەکەم
خیام:
امشب می جام یک‌مَنی خواهم‌ کرد
خود را به دو جام می غنی خواهم‌ کرد
اول سه طلاق عقل و دین خواهم ‌داد
پس دختر رز را به زنی خواهم‌ کرد