پەسنی گیوی موکریانی

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  188 مشاهده
ناوی تەواوی مامۆستا گیوی موکریانی نووسەر و زمانزان و ڕۆژنامەنووس «عەبدوڕڕەحمان سەید لەتیف شێخ ئیسماعیل خەزایی»یە، لە ساڵی ١٩٠٣ لە شاری مەهابادمکان لە دایک بووە و لە ١٩٧٧/٠٧/٢٤ لە موسڵمکان کۆچی دوایی کردووە و لە هەولێرمکان لە گۆڕستانی «ئیمام محەمەد» نێژراوە.
ڕووناکی چاوم، هەتاوی ماڵم
کاکە «گیو» گیان، نرخ و فەساڵم
لە سایەی تۆوە، هەوێنە کانم
دەوڵەتم تەواو، نەورۆزە ساڵم
چەرخم لەگەڕدا، سەمابازە قەد
لە عەردی ڕەنگین، نەمان لات و بەد
پایانی نادا، خۆشی ڕەسم و حەد
خەرمانی خێران، لە کشتوکاڵم
ئەگەر کزیشم، کەسێ نایەوم
لە باوەشی غەم، ئێستە ناخەوم
شەرتە بۆ وەتەن، هەرگیز نەسرەوم
بفرۆشم لە ڕێی، ماڵ و مناڵم
چیمە لە ئاتۆم، لە هایدرۆژین
لە گازی خنکێن، لەگەڵ ئۆکسجین
کە کارسازی هەق، سازاندی بۆم ژین
ناڕێکە دوژمن، ڕێکە هەواڵم
نۆرەی بەهارە، بە زەوق و شادی
مێرگ و هەوارە، سەر و ئازادی
تازە خەلستام لە نامرادی
ژیکۆتخلص گوێ بگرە لە گاڵەگاڵم