ئەی دڵ وەرە بەس بەند و گرفتاری یەخەی بە

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  136 مشاهده
ئەی دڵ وەرە بەس بەند و گرفتاری یەخەی بە
سەرخۆشی دەم و لێو و گوڵاو، پاشی قسەی بە
لەم کوورەیی دڵدارییە، هەر مای و نەسووتای
سووربوون و نەسووتان و گرین، لۆمە و عەیبە
جارێ بە وەفای وەعدەی و، مزگێنیی ماچێ
زیندوو بەوە، ئەمجارە بە مەرگی هەڕەشەی بە
جارێ بە هەوای کوڵمە، لەبەر تاوی بەهاری
جارێ بە تەمای زوڵفی، لە بن داری خەنەی بە
لەم مێرگ و غوزارانەیی سینگ و مەم و کوڵمەی
وەک بەرزەیی بێ کلک و گوێ، فێری جەنەی بە
هەر ئاشێ کە بینێیەوە، قازانجی ڕەچاو کەی
دڵداریی نەبێ، هەستە، لە بەستە و چەقەنەی بە
بێجگە لە مەی و مەیکەدە، ئیشت هەیە؟! مەیکە
هەر ئۆگری ساقی و تەرەب و ناڵەیی نەی بە
تا ماوی ڕەموودەی قەد و، بەدناوی دەمی بە
پێناوی زڕەی دەست و، تکەی زەردەخەنەی بە
گەر ببیە سەرەی جەور و جەفا و، چەرخی زەمانان
باکت نەبێ لەم گێرەیە، گاجووتی بنەی بە
چڕنووکی خەفەت، بیکە شرینقەی سەر و بەختت
بۆ ڕۆژی هەوەس، قەبزەقەنەی ئەو زەقەنەی بە
پشکۆتخلص! وەکوو گوڵ پێکەنە، خێرا بە بپشکوێ
وەک خاڵی ڕەشی لێوی، گەشەی ئەو بەدەنەی بە!