دەستەئەژنۆ، دڵ بە تابم یا مەلاز
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
154 مشاهده
دەستەئەژنۆ، دڵ بە تابم یا مەلاز
دەردەدار و حاڵ خەرابم یا مەلاز
ڕووم نییە، گەر بچمە ناو عالەم دەمێ
سەرگوزەشتەی پیر و شابم یا مەلاز
پڕ هەناسەی سەرد و ئاهـ و ماتەمم
پڕ بڵێسەی ئیزتیابم یا مەلاز
دڵ لەلای دڵبەر بە نەوعێ ساکینە
تەن کز و سەر ئاسیابم یا مەلاز
گەر بوەستم من لە قاپی مەحشەرا
قوڕبەسەر خۆم، بێ جەوابم یا مەلاز
مەقسەدم دوورە، فیراقم دائیرە
حیرەتم، نێزیکە وابم یا مەلاز
دوور لە ڕەحم و شەفقەتی دیوانی تۆم
غەرقی دەریایی عەزابم یا مەلاز
سەرنویشتم، ڕەندیی و بێباکییە
عاقیبەت مەوجی سەرابم یا مەلاز
کەوتە چاڵی هەتک و ڕاجیتخلص دەرنەهات
وا بەتاڵان چوو شەبابم یا مەلاز