لەم لەعلی لەبەت کێیە، بە ماچێکەوە خورسەند؟

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  234 مشاهده
لەم لەعلی لەبەت کێیە، بە ماچێکەوە خورسەند؟
دووری قەدەحی لالە، بکێشێ لە جگەر بەند
عیشوەی قەدەمی نازی تۆ، ئەی سەروی سەمەن بۆ
بردوویە بە تاڵان، دڵی تورکانی سەمەرقەند
مەخشێنە لە ئەو گەردنە، ماری سیەهی زوڵف
مەشکێنە هەوای گەنجی سەفا، بۆ حەبەشی چەند
تا سەڵتەنەتی شاهییە، بەم حوسن و جەماڵە
بۆ قەتڵی منی خەستەیە، بەستوویە کەمەربەند
کافووری لە قۆڵا گرتووە، ڕەسمێکە لە بازوو
پەنجەی لە دڵم خستووە، خوێنی لە خەنەی سەند
لالەی هەمەدان، مونتەزیری ئەشکە لە چاوم
گەردنکەچی خوێنی جگەرە، دامەنی ئەڵوەند!
ئاهم، کە سەمای کردووە غەرقی تەم و ماتەم
تێیدا بزرە، قامەتی سەد کێوی دەماوەند!
بۆ بەزمی خەرامیدەنی ئەو نازکی شیرین
فەرهادی دڵم، کێوی تەن و عەشرەتی هەڵکەند
سەرچاوەیی حەیوان، چ دەکا مەیلی سەمەندەر؟
ڕاجیتخلص وەرە تۆ بمرە، بەبێ یاری شەکەرخەند