دەستی تەزیو

از کتاب:
ناڵەی جودایی
اثر:
هیمن (1921-1986)
 1 دقیقه  4458 مشاهده
حەیفە ئەو دەستە کە گوڵزاری دەنەخشاند، بشکێ
حەیفە ئەو دەستە کە دڵداری دەگەوزاند، بشکێ
حەیفە دەستێ کە بە لەرزی و بە تەزیوی دیسان
دوژمنی ملهوڕی زۆرداری دەلەرزاند، بشکێ