پارچەیەکی کومەڵایەتی

از کتاب:
دیاریی مەهاباد
اثر:
ملا غفور دباغی (1927-1990)
 1 دقیقه  891 مشاهده
نەفام و هەرزە ئێژن پیاو بە پارە ژیر و ماقووڵه
بەڵام پیاوی بەبیر و ژیر ئەوی پێی هیچ نەبێ پووڵه
لە لای بەعزێ ئەوی کۆشکی هەبوو، فۆرتی لە بن پێ بوو
پەسندی خەڵکه، زانایه، قسەی جێگیر و مەقبووڵه
ئەوی لای گەل بەقەدر و قیمەتە با پێت بڵێم کێیه؟
کەسێکە خۆی وەلا ناوه، بە کاری خەڵکی مەشغووڵه
نەجابەت کردەوەی جوانه، ڕواڵەت بۆ فریودانە
ئەگەر بۆ سوودی شەخسی بێ، سەوادیش هەر وەکوو پووڵە
دەبینی گەر تەماشا کەی، بە دیققەت سەیری دنیا کەی
لەبۆ پڕکردنی گیرفان و ورگە ئەم جم و جووڵه
بە پیری بێنی دارێک بیچەمێنی، ڕەنگە بیشکێنی
بەڵام هەرچۆنی مەیلت لێ بوو دایدێنی هەتا شووڵه
مولاقاتی کەسێکم کۆنترین ئاواته، هەیهاته
ئەمن لێرە لە کوردستان دەژیم و ئەو لە دزفووڵمکانه
مەلەی گۆمی سیاسەت حەستەمە حافزتخلص، مەچۆ نێوی
گەلێ پسپۆڕی تیا خنکاوه، بێ ئامانه، زۆر قووڵه