«نووسینی کوردی بە لاتینی» به وژینبوکس اضافه شد

صفحه مرتبط
2025/02/13 210 مشاهده

«نووسینی کوردی بە لاتینی» کتێبێکی فێرکاریی ئەلفوبێی لاتینی بۆ کوردییە کە «جەمال نەبەز» (١٩٣٣-٢٠١٨) لە ساڵی ١٩٥٧دا بڵاوی کردووەتەوە. لە پێشەکییەیدا باسی ئەوە دەکات کە ئەگەرچی پێشتریش چەند ئەلفوبێی دیکە بۆ کوردی داهێنراوە بەڵام لەناویاندا شێوەزارە جیاکانیان لەبەرچاو نەگیراوە. لەم کتێبەدا جەمال نەبەز بە ڕاوێژکردن لەگەڵ «عوسمان سەبری» (١٩٠٥-١٩٩٣) شاعیر و نووسەری شێوەزاری کوردیی باکووری، چەند پیتی دیکەی بە ئەلفوبێی لاتینیی هاوار زیاد کردووە. ئەو پیتانەش ئەوانەن لە شێوەزاری کوردیی باکووریدا بە دەگمەن بە کار دێن بەڵام لە شێوەی ناوەندیدا زۆرن و پێشنیاز کراوە کە بە دوو خاڵ لە سەرەوە بنووسرێن؛ واتە «ڕ» بە «R̈ r̈»، «ڵ» بە « L̈ l̈»، «ح» بە «Ḧ ḧ» و «غ» بە «Ẍ ẍ» بنووسرێن.