«دیوان خادم» به وژینبوکس اضافه شد
«دیوانی خادیم» شیعرەکانی «حاجی میرزا عەبدووڵڵا» ناسراو بە خادیم (۱٨۹٥-۱۹٥۳) شاعیری خەڵکی کۆیەیە. خادیم لە هەموو بابەتێک شیعری نووسیوە وەک ئایینی، دڵداری، وەسف و پێداهەڵدان و نیشتمانپەروەری. شەش تەرکیببەندی داناوە بە ناوی «تەرکیببەند لە عیشقدا» کە بووەتە هۆی دەوڵەمەندیی دیوانەکەی، لەگەڵ کۆمەڵێک چوارینە و پێنجخشتەکی و موستەزاد.
دوو بەرگی دیوانی خادیم:
سپاس بۆ:- کاک «محەممەد حەلیمی» کە دەقی بەرگی یەکەمی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
- دادە «هۆزان عەزیزی» و کاک «ناسێح خوسرەوی»، کە بەرگی دووەمی دیوانەکەیان تایپ کردەوە.
- دادە «سروە ئەمین ساڵەحی» و دادە «هۆزان عەزیزی» کە دەقەکانیان ئامادە کرد بۆ داتابەیس.
- کاک «ڕێبوار هەورامی» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.