«دستور زبان کردی» اثر توفیق وهبی به وژینبوکس اضافه شد

صفحه مرتبط
2022/06/08 1367 مشاهده

«دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی گرنگ و مێژووییی «تۆفیق وەهبی» (١٨٩١-١٩٨٤)، یەکەم کتێبی ڕێزمانی کوردیی ناوەندییە کە کوردێک بە شێوەی مۆدێرن نووسیویەتی.

ئەلفوبێ

تۆفیق وەهبی بۆ ئەم کتێبە کە لە ساڵی ١٩٢٩دا بڵاوی کردووەتەوە، ئەلفوبێیەکی تایبەتی داناوە. لەو کاتەدا کە پیتی کوردی لە چاپخانەکاندا نەبووە، لە لوبناندا پیتەکانیان بۆ دروست کردووە. ئەلفوبێی تایبەتی ئەم کتێبە پێشوازیی لێ نەکرا و لە کتێبی تردا بە کار نەهێنرا. بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا، ئەلفوبێیەکەمان کردەوە بە باوی ئێستا بەڵام لە هەر شوێنێک کە بۆ تێگەیشتن لە مەبەستی نووسەر ئەلفوبێکەی خۆی پێویست بووبێت، ئەسڵەکەیمان لەناو کەوان یان بەشێوەی شاراوە داناوە کە بە کلیک نیشان دەدرێت. گۆڕانکارییەکان ئەمانەن:

لە ئەسڵی کتێبەکەدالە ڤەژینبوکسدا
دٜدḍ (دالی کلۆر)
تٜتṭ (تێی کلۆر)
ڔڕř (rr)
ڶڵɫ (ll)
كکk
وٙۆo
ويوێwê (ö) (وەک گوێز)
ـِi (بزرۆکە)
ىـیy و î کورت و بێهێز (وەک سیروان)
ىىـیî بەهێز و درێژ (وەک شیر)
یوۊü (هەر î بەڵام لێوەکان خڕ بوونەتەوە)

بەشداربووان: