خوایا بەسیە ئیتر لابەری دەیجووری ئیزمحلال

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  484 بینین
خوایا بەسیە ئیتر لابەری دەیجووری ئیزمحلال
تڵووعی پێ بکەی خورشیدی ڕۆژی پاکی ئیستیقلال
لەگەڵ خولیای هیجرەتدا، بەسەر چوو عومری شیرینم
دەسا نۆبەی ویساڵە، ئاهـ.. ئەی ئومێدی ئیستیقلال