تۆ باعیسی حاڵی حوزن و خورسەنەدی منی

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  409 بینین
تۆ باعیسی حاڵی حوزن و خورسەنەدی منی
تۆ عوقدەگوشایی هەر گرێ و بەندی منی
ئەم عەزمە من بەسمە کەوا بەندەیی تۆم
ئەم دەوڵەتە من بەسمە خوداوەندی منی