بۆ ئیسلاحی ئاوی قولە
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
632 بینین
ئەم قتعەیە بۆ تەئریخی ئیسلاحی ئاوی قولە لە ڕانیە، لەسەر تەکلیفی قائیمقامی ڕانیە «ڕەشید سدقیکەس» وتوومە.
سەد شوکر وا لە مەنتیقەی پشدەر
هاتە ڕانیە، هومای ئەوجی زەفەر
یەعنی «سدقی» جەنابی قائیمقام
ساحبی عەدل و داد و فەزڵ و هونەر
«ڕانیە»ی کرد بە «جَنَّةُ الْمَأْوَىٰعەرەبی»
لایقە بیکەیە سەری ئەفسەر
ساڵی تەئریخی تۆش بنووسە، بڵێ:
«اوەکەی کرد بەچشمەی کوثرحسێبی ئەبجەد: ١٣٦٢هـ»