سەعادەتی ڕاستی

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  1150 بینین
سەعادەت گەر بە ڕاستی تۆ دەپرسی، عیزەتی نەفسە
ئەگەر بەدناویی شارت ئەوێ، نەفست بەڕەڵڵا کە
ئەگەر بەرزی مەسیحت بۆ نەبێ، تەقلیدی یووسفکەس کە
نەگەیییە ئاسمان، هەوڵێ بدە زیندانێ پەیدا کە
لە پانایی زەمینا جێت نەبێ، شاخ و چیا زۆرە
ئەگەر قەسرت نەبوو، عاجز مەبە، غارێ بە مەئوا کە
لەناو شاری عەدەمدا، بێ خەمی و ئاسوودەگی زۆرە
ئەگەر ژینی زەریفت دەست نەکەوت، مردن تەمەننا کە
جیهان بێ ئێمە زۆر تیپەڕ بووە و تێپەڕ ئەبێ زينهار
بە کردەی چاکە، ناوێکی نەمر بۆ خۆت موهەییا کە
لە هەوراز و نشێوی ڕێی ژیانا قەت مەناڵێنە
ئەمەل مەبڕە، تەحممول بگرە، بێ عەزمی تەوەللا کە