چ خۆشە! گەر لەپڕ یاری سەمەن ڕوو یاسەمەن بۆ بێ

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  498 بینین
چ خۆشە! گەر لەپڕ یاری سەمەن ڕوو یاسەمەن بۆ بێ
لە بەر چۆگانی زوڵفیدا سەری من هەروەکوو گۆ بێ
خەیاڵی چهرەیی گوڵ ئاتەشینی گەر لە دڵ گوم بێ
ئیلاهی مەجمەری سینە سەراپا پڕ لە پشکۆ بێ