دەوری کەر سوار بوونە ئێستا نۆبەتی هات دابەزین
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
723 بینین
دەوری کەر سوار بوونە ئێستا نۆبەتی هات دابەزین
عاقڵە هەر کەس ئەگەر فلسێکی بێ نەیدا بە زین
جینسی مەحسووسی کە مەخسووسی سواری خاسە بوو
کەوتە ژێر کورتان و جەنجەڕ بار ئەبا مات و حەزین