پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «شێخ ڕەزای تاڵەبانی»

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 2 خولەک  1029 بینین
ماندووم لە سەفەر دیومە گەلێ ڕەنج و هیلاکی
بۆ چیمە تەماشای سەماوات و سەماکی
حاشا لە گوڵ و گوڵشەن و جێگەی خۆش و پاکی
مەربووتە حەیاتم بە سولەیمانیشوێن و خاکی
خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی ئەحمەدی کاکی
ئەو دەستە گوڵ و گوڵشەنە گوڵ ڕۆشنی سادات
ئەو دوڕڕی گران قیمەتی دەریای کەرامات
ئەو ساحێبی زوهد و وەرەع و تەقوە و تاعات
ئەو زوبدەی ساداتە کە سوککانی سەماوات
شەڕیانە لەسەر سەجدە ئەبەر مەرقەدی پاکی
ئەو حوجرەیە زوواری کە دەووارە لە هەرلا
خاکی دەرەکەی حەسرەتی گوڵ گەشتی موسەللا
بیروون و دەروونی بە فویوزاتی موجەللا
ئەو مەرقەدە واڵایە کە وەک عەرشی موعەللا
مەحفووفە بە زوواری مەلەک دەوری شوباکی
ئاوارەی موڵکی غەم و سەحرای جنوونم
تەئسیری فیراقی ئەوە من غەرقە بە خوونم
مەنعم مەکە ئەر خەستە دڵ و خوار و زەبوونم
بۆ دەست و عەسا نازکەکەی داخە دەروونم
قوربانی عەسای دەستی بم و سۆل و سیواکی
نووری بەسەری فاتیمە و حەیدەری کەڕڕاڕ
سەرچاوەی عیلم و هونەر و مەعدەنی ئەنوار
خۆی بەحری وەفا نەجلی هەموو گەوهەری شەهوار
دەرحەق بە حەفیدانی ئەدەب لازمە زینهار!
قوربانی حەفیدانی بم و بابیی و داکی
دنیایە نەبینراوە وەفای تاوەکوو سەر بێ
عەیشێکی نییە ئاخری بێ خەوف و خەتەر بێ
ئەم عالەمە بۆ تیری بەڵا با بە سوپەر بێ
دنیا لە دوای حەزرەتی شێخ زێڕ و زەبەر بێ
وەک تاجی کەی و جامی جەم و تەختی زوحاککەسی
دوو سەد وەکوو «زێوەرناسناوی ئەدەبی» بووەتە شاهیدی لیللا
میسلت نییە لەم قەڕنە کە تۆ حازری بیللا
خاسە کە دەکەی مەدحەتی ئالی نەبی یوڵڵا
بەم حاڵە پەرێشانەوە باز ئەشهەد و بیللا
شیعرت تەرەب ئەنگێزە «ڕەزاکەس» شاعیری چاکی