ئەمڕۆ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
724 بینین
ئەمڕۆ بەناوی میللەتی کوردی بە دڵ بە گیان
تەبریک ئەکەم «ژیانەوەڕۆژنامەی ژیانەوە» مان ناونرا «ژیانڕۆژنامەی ژیان»
فەئلێکی خەیری میللەتە یەعنی کە قەومی کورد
سوبحی حەیاتی ڕەوشەنە پێشڕەویەتی ژیان
پەروەردەیی حیمایەی لوتفی حوکوومەتە
بۆیە بەسام و نامە وەکوو شێرەکەی ژیان
فیکری موخالەفاتی وەتەن مەحو ئەکاتەوە
ئەهلی مەعاریفی بە قسەی خۆشی خۆی ژیان
یاڕەب! دەوامی خزمەتی ئەم ڕۆحی میللەتە
لای تو تەلەب ئەکەم بە سەعادەت بەبێ زیان