کۆتر و ڕاوکەر
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
874 بینین
کۆترێک لەناو گۆشەی هێلانە
ئەمین بوو لە دەست غەدری زەمانە
ڕاوکەرێک ڕۆژێک بۆ ڕاو لە سەحرا
بە دەوری باغدا تا توانی گەڕا
زۆر گەڕا سایەی تەیریشی نەدی
عاجز بوو، گەڕاوە، بۆ مەقسەدی
کۆتر خۆی دەرخست لەناو هێلانە
ئەحمەقی دەردی بە بێ دەرمانە
لە ئاخری خۆی نەزان بوو لەوێ
بانگی ئینسان! ئەتۆ چیت دەوێ
ڕاوکەر گەڕاوە ڕووی کردە لای دەنگ
لە ڕووی ساحیب دەنگ بۆی ڕاگرت تفەنگ
بە تەقەی تفەنگ سەر بەرەو خوار بوو
کەوتە ژێر دەمی کێرد و چەقۆ زوو
وای وت کە کەوتە ئەو موسیبەتە:
«زمان بوەستێ سەر بە ڕەحمەتە»