لە مابەینی زەنبەق و گوڵەباخ

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  694 بینین
ڕاستی کردەوە زەنبەق بەیداخی
وتی هیچ گوڵێک لێم نەبی یاخی
من پادشاهی هەموو گوڵانم
زیاد لە هەموویان تەڕ و جوانم
لەمە پێکەنی قاقا گوڵەباخ
زۆر گاڵتەی پێ کرد بە کەیف و دەماخ
بە سوسەنی وت ئەم پیرەمێردە
لە ڕاستی مندا قسەی بڵندە
قسەی گرتەوە زەنبەق بەناچار
ڕووی کردە گوڵان وا هاتە گوفتار
سەیری من ئەکەن لەشکر وەک بەندە
بە پیریەتی من گوڵ ئەکا خەندە