گۆرانیی بەیداخ

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  575 بینین
ئەی عەلەمی بەرز و بڵندی وەتەن
خاکی قەدەمتە سەری دوور لە بەدەن
ئەی عەلەمی سوور و سپی و سەوز و ڕەش
دیدەیی میللەت بەتەماشاتە گەش
ئەی عەلەمی خاس عیراقی عەزیز
لەنجەی تۆ جیلوەی تۆیە تەمیز
ڕوحی منە حەرەسە بۆ سێبەرت
باڵی مەلایک بووەتە ئەفسەرت
تۆی شەڕەفی میللەت و هوردووی عیراق
نەسرەتی حەق یارتە بالاتفاقعەرەبی
لازمە بۆ ئێمە لە ڕووتا سەلام
يا عَلَمَ النصر لك الاحترامعەرەبی