گۆرانیی کەشافە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  676 بینین
کەشافەم و ساحێب هونەر، لام شادییە وەختی خەتەر
ئەستوونی قەوم موعتەبەر، هوردووی شەڕەف نەسلی زەفەر
کردار و ئەخلاقی جوان گرتم لە ئەهلی پێشووان
بیر و خەیاڵم هەر زەمان بۆ خدمەتی بەستم کەمەر
دوورم لە بێ نامووسەکان ناکەم درۆ غەدر و زیان
هەر کەس دراوسێم بێ بەجان پێڵاوی دێنمە تەوقی سەر
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
هەرچەندە منداڵین هەموو عالی نەژاد و بێ زەرەر
ئەمڕۆ بە سەعی و غیرەتم، سبحەینێ بەرزە حرسەتم
ناو سەختی چووەتە سەنعەتم، لام وەک حەزەر وایە سەفەر
نەفسێ کەوا پڕ هیممەتە بەخشینی لام بێ قیمەتە
سەرفی علووم و میللەتە بۆ ڕاهی حەق ئەیکەم هەدەر
دەشت و بیابان ڕێگەمان، جار جارە بەحرە جێگەمان
ئەشچینە قوبەی ئاسمان سەر کەوکەب و شەمس و قەمەر