گۆرانی لەسەر کێشی ئوردومز ایتدی یمین
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
683 بینین
«سەلاحەدینکەس» سوڵتان، «کەریم خانکەس» شاهی ئێرانشوێن
نادر شاهکەسی حوکمڕان، هاتەوە یادی کوردان
ئازادیمان داوا کرد، سەربەستیمان پەیا کرد
ئۆردووی کوردمان ئینشا کرد
ئۆردووی خاکی کوردستان، هەر یەکە شێری مەیدان
پڵنگی دەشت و کێوان لە حیمایەی خودا دان
ئازادیمان داوا کرد، سەربەستیمان بەرپاکرد
ئۆردووی کوردمان ئینشا کرد
بۆداق بەگی شێر ئەفگەن، سەلیم بەگی ڕووبیتەن
دلێرانی سەف شکەن، هاتەوە یادی وەتەن
ئازادیمان داوا کرد، سەربەستیمان بەرپا کرد
ئۆردووی کوردمان ئینشا کرد