گۆرانی لەسەر کێشی ئەرێ هۆشل
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
650 بینین
سەرکەوە کوردە وەڵڵا سەرکەل گوڵزارە
ناو شیو و ناو دەشت بەخوا جێی موورومارە
بە غیرەت بە، نەوەی شێری، زۆر دلێری
بۆچی لەم عەسرە ڕۆڵە هەر تۆ ئەسیری
ئەگەر سەرکەوی بەخوا سەرکەل بەهارە
هەموو شاخانی وەڵڵا دنیات لێ دیارە
بە هیممەت بە، بەقیمەت بە، تۆ پڵنگی
بۆچی لەم دەورە کوردە هەر تۆ دڵتەنگی
سەرکەوتن وەڵڵا ئەمڕۆ هەر بە خوێندنە
میللەتی جاهیل وەڵڵا چاری مردنە
بە غیرەت بە، نەوەی شێری، زۆر دلێری
بۆچی لەم عەسرە ڕۆڵە هەر تۆ ئەسیری