گۆرانیی شاگرد

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  646 بینین
زەمانی تیفلیی تێپەڕ بوو سەلامەت
لەجێی هات وەختی سەعیی زۆر بەقیمەت
بەڵێ حەوت ساڵەگیم ڕابوورد و ڕۆیی
گەیشتمە ڕیزی لاوانی بەهیممەت
لە ڕێگای خوێندنا وا تێ دەکۆشم
کە بچمە مەرتەبەی ژوورووی زەعامەت
بە سەعیی من دڵی خۆشە موعەللیم
ئەپۆشم بەرگی ئەربابی کەرامەت
لە دەرسا هۆش و گۆش حازر ئەکەم بۆی
هەتاکوو تێ بگەم دەرسم تەمامەت
کە جوابێکم بڵێم وەختێ دەپرسێ
ڕەزا بوونی «تەبەسسوم» یە عەلامەت!