لەم وەختە
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
738 بینین
لەم وەختە کە پڕ فیتنە و ڕێ بەستنە ئێستا
خۆشی کە ببێ مردنە، یا نووستنە ئێستا
دوو یاری وەفادار و بەبێ غەش نییە هەرگیز
هەرچی کە تەماشای ئەکەم دوشمنە، ئێستا
ئاشووب و بەڵا و فیتنە وەکوو تەرزە ئەبارێ
هەر جەردەیی و هەر دزیی و کوشتنە ئێستا
فەرقێکی لەگەڵ شیعە نەما مەزهەبی سوننی
هەر گرتن و لێ بردن و تێ خستنە ئێستا
لەم شارە کەوا مەنبەعی ئاشووب و فەسادە
دەرمانی شیفای خەستە دڵان ڕۆینە ئێستا