شاخی تاریدەر

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  851 بینین
ئەمشەو کە دەی تەمووزە لەسەر شاخی تاریدەر
چەند خۆش بوو عەکسی ئاگر و شەوقی زیای قەمەر
ئاگر حەرارەتێکی ئەبەخشی لەسەر زەمین
مانگیش بروودەتێکی بڵاو کردەوە لەسەر
بەهـ بەهـ لە خاشەخاشی گەڵای سەر درەختەکان
هەی هەی لە قاسپە قاسپی کەوی شاخەکان سەحەر
سەرمای هەوای مانگەشەو و گەرمیی ئاگریش
ڕەنگێکی ئیعتیدالی پەیا کرد بوو مەقەڕ
لایێ وزەی سەماوەر و لایێ جزەی کەباب
دۆی سارد و مزری بوو بەمەزەی چای پڕ شەکەر
شاخانی ئەورووپا بە فیدای ئەم مەقامە بن
هەر مەنزەرە تەبیعییەکەی مەحوەکا کەدەر